زه‌نگ
وه‌زیری كشتوكاڵی هەرێم بڕى به‌رهه‌مى دوو پرۆژەی گەورەكه‌ی گه‌رميان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر يه‌كه‌يان زياتر له 100 تۆن به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌يه‌تى.
عەبدوستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، لە گەرمیان دوو پرۆژەی گرنگ و گەورەی وەبەرھێنانی ناوخۆیی ھەیە، یەکەمیان کارگەیەکی دروستکردنی ماست و ئایس کرێمە، دووەمیشیان پرۆژەیەکی ھەڵھێنانی جوجکە.
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەش كردووە، کارگەی (چیا‌و) بۆ بەرھەمھێنانی ماست و ئایس کریم ، پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەتە و لەسەر رووبەری ٣ دۆنم زەوی دامەزراوە، ئەم پڕۆژەیە رۆژانە (١٢٠ تەن) ماست و (١٠٠ تەن) ئایس کریم بەرھەم دەھێنێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، پرۆژەی (مرواری) بۆ ھەڵھێنانی جوجک، یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەکانی کەرتی تایبەت، ساڵانە 5 ملیۆن و 400 هه‌زار جوجكه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک