بەرازیل سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند


زەنگ

لە پاش کەوتنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی لامیا و یەکلابوونەوەی هەواڵی گیان لەدەسـتدانی 76 کەس کە پـێکهاتوون لە ئەندامانی یانەی چاپـیکۆینسێی بەڕازیلی بۆ تۆپی پـێ و ڕۆژنامەوانانی لە گەشتەکە یاوەریـیان دەکردن، بەرازیل سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند.

میشێل تامر، سەرۆکی بەڕزایل ئەمڕۆ سێشەممە ڕووداوی فڕۆکەکەی بە کارەساتێـکی نیشتیمانی ناوبرد و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کرد و سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.

فڕۆکەکە جۆری بریتیش ئیرۆسپەیسی 146 بوو و 81 کەسی لە ناودابوو، لەوانە 72 سەرنشین و 9 کەسی تاقمی فڕۆکەکە، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە کاتێـک لە سانتا کروز دی لا سێیرای پـۆلیڤیا بەرەو مێدێڵینی کۆلۆمبیا بەڕێکەوتبوو، لە ناکاو پەیوەندی پچڕاوە و پاشان کەوتنی پشـتڕاستکرایەوە. بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان هەڵەیەکی ئەلیکتریکی هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە بووە.

شەش کەس لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بوو، لەوانە سیانیان یاریزانی یانەکە بوون. لەگەڵ دوو لە تاقمی فڕۆکەکە و ڕۆژنامەوانێـک.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک