زەنگ
بەغداد بڕیاریداوە پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2016 دابەش بكات، بۆ ئەو مەبەستە بڕی 2 تریلیۆن دیناری تەرخانكردووە، لەو بڕەیەش نیو تریلیۆن دیناری بۆ هەرێم دەبێت.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، عێراق بڕیاریداوە پارەی تەواوی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2016 خەرج بكات كە بڕەكەی 2 تریلیۆن و 20 ملیار دینارە، لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و ڕەوانەی پارێزگاكان دەكرێت.
نەجیبە نەجیب ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەو بڕە پارەیەی كە بۆ پارەی گەنمی 2016 دانراوە، پشكی هەرێم 450 ملیار دینارە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک