زەنگ
نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یانزە (تشرینی یەكەم) دیاریكراو نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (7000) دینار بۆ (8000) دینار دەبێت، هاوكات بەرنامەی مانگی دوانزەش دانراو، كە پێویستە خاوەن موەلیدەكانیش لە كاتژمێر (1) پاشنیوەڕۆ تا (1)ی شەو ئامادەدەبن هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، ئەوان كارەبا بدەن.
لە ڕاگەیەندراوێكی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە، لە كۆبونەوەیەكدا نرخی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (یانزە) تشرینی دووەم بەگوێرەی نرخی گاوزایل لەبازاڕدا دیایكرد و كاتژمێرێك ئەمپێر بە(42.5) دینار دانرا، و نرخی یەك ئەمپێرێكش لە بۆمانگی یانزە لە نێوان 7000 دینار بۆ 8000 دینار دەبێت.
جەختیشكرایەوە كە پێویستە بەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكان لەكاتژمێر (1)ی دواڕۆ نیوەڕۆ تا (1)ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بەهاووڵاتیان بدەن وپێویستیشە كارپێكەری لای موەلیدەكانیان ئامادەبن ودوانەكەون، لە (15) خولەك زیاتر لە پێدانی كارە دوابكەون بەسەرپێچی ئەژماردەكرێت.
هەرە بەگوێرەی راگەیەنراوەكە پێویستە هەموو خاوەن موەلیدەیەك پسوڵەی نرخی مانگانەی ئەمپێری كارەبا كە لەوەرشەی ناوەندی سلێمانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەردەچێت لای موەلیدەكەی هەڵبواسێت بۆئەوەی هاوڵاتیان بزانن پارەی موەلیدەی گەڕەگەكەیان بەفەرمی چەندە، بەپێچەوانەوە بە(100) هەزار دینارغەرامە دەكرێن.
لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا پارەی موەلیدەی ئەهلی لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە كۆتایی مانگدا كۆدەكرێتەوە، ئەم پارەیەش كە ئاماژەی بۆ كراوە پارەی موەلیدەی مانگی (11) یە، پارەی مانگی یانزەیە كە كۆدەكرێتەوە.
سەبارەت بەموەلیدەی قەزاو ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیش، بەهەمان نرخی ناو شارو لەكۆتایی مانگدا پارە كۆدەكرێتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک