زەنگ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2017 چەسپێنراوە.
حەیدەر مەسعود، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك بڵاَویكردەوە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی خۆی و 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك لە ڕێگەی سۆمۆوە ڕەوانەدەكات و لەبەرامبەردا بەغداد مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە دەكات.
چه‌سپاندنی برگه‌یه‌ک له یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ زامنکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ( به پێشنیاری گۆران و یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ)
ئه‌مرۆ دوای رۆژێکی زۆر دورو درێژ له کۆبوونه‌وه‌و موناقه‌شات و بیرورای جیاواز له نێوان فراکسیۆنه کوردێکان و تێکرای ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی، توانرا له رووی مه‌بده‌ئیه‌وه چه‌ند برگه‌یه‌ک دابنرێت له یاسای بودجه بۆ زامنکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به پێ ی لیستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه.
١- حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیلتزام ده‌کات به هه‌نارده‌کردنی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا له نه‌وتی خاوی که‌رکوک له رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆ، داهاتی ئه‌م نه‌وته ده‌چێته خه‌زینه‌ی گشتی ئیتحادیه‌وه‌و له به‌رانبه‌ردا حکومه‌تی ئیتحادی پابه‌ند ئه‌بێت به دابینکردنی مووچه‌ی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و به پێ ی لیستی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتحادی.
٢- حکومه‌تی هه‌رێم ئیلتزام ئه‌کات به هه‌نارده‌کردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوددستان له رۆژێکدا له رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆ، له به‌رانبه‌ردا حکومه‌تی ئیتحادی پشکی ١٧% له ئینفاقی فعلی بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌کات دوای ده‌رهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له له برگه‌ی ١ ئاماژه‌ی پێکراوه. به پێچه‌وانه‌وه حکومه‌تی ئیتحادی له پشکی ١٧% هه‌رێم بۆ ساڵی ٢٠١٧ به پێ ی داهاتی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا که‌مده‌کاته‌وه.
{ به پێ ی به‌یاناتی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ته‌رخانکراو بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نزیکه‌ی ٣.٨ ملیار دیناره له ساڵێک، واتا مانگانه ٣١٦ ملیار دینار}.
داهاتی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا به نرخی ٤٠ دۆلار بۆ یه‌ک به‌رمیل ده‌کاته ٣٦٠ ملیۆن دۆلار له مانگێکدا. حکومه‌تی عیراق ٣٥% داهات بۆ نفقاتی سیادی ته‌رخان ده‌کات که ده‌کاته ١٢٦ ملیۆن دۆلاد، واته له پاره‌ی نه‌وتی که‌رکوک ٢٣٤ ملیۆن دۆلار ده‌مێنێته‌وه که ده‌کاته ٢٧٧ ملیار دینار له مانگێکدا. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پاره حکومه‌تی ئیتحادی ٣١٦ ملیار دینار مانگانش بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات.
رێژه‌ی ٤٧% ئه‌م پاره بۆ سنووری سلێمانی ده‌بێت و ٥٣% بۆ سنووری هه‌ولێرو دهۆک ده‌بێت، واته سنووری سلێمانی ١٤٩ ملیار دینار و سنووری هه‌ولێر ١٦٧ ملیار دینار وه‌رده‌گرن گه‌ر هه‌رێم ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی که‌رکوک له رێگای سۆمۆوه بفرۆشێت.
ئه‌م پاره‌یه ئه‌کاته ٤٤% مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی سنووری سلێمانی و ٣١% مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی سنووری هه‌ولێرو دهۆک.
له ئه‌نجامدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له به‌شێک له قسیرانی دارایی رزگاریان ده ێت و بازاره‌کانی هه‌رێم تا راده‌یه‌ک بوژانه‌وه به خۆیانه‌وه ده‌بینن.
مسعود حیدر
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی
په‌رله‌مانی عێراق
٢٠١٦/١١/٣٠
بغداد
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک