زەنگ
ئاسایشی سلێمانی ژنێك و سێ كەسی تری بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە، ئەوە خراوەتەڕوو، ئەوانەی كە دەستگیركراون عێراقین و یەكێك لەوانەش ژنێكی تەمەن 45 ساڵ دەبێت و پیشەی ژنی ماڵەوەیە.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 4 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (21/4/2016) بۆ (16/6/2016 ) چوار کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 14/11/2016 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (ف،ع،غ) لەدایکبوی ساڵی (1977 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ز ،ع،ح) لەدایکبوی ساڵی (1984) ئێراق ، پیشەی فەرمانبەر ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار (م،ن،ف) لەدایکبوی ساڵی (1996 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (5)ساڵ و یەک مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
4- تاوانبار (ب،ق،ب) لەدایکبوی ساڵی (1971 ) ئێراق ، پیشەی ژنی ماڵ ، ڕەگەز مێ ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک