بە ئاسانترین شێوە خوێن بەربوونی لوت بوەستێنە



زەنگ

هەندێك كەس كتوپڕ تووشی خوێن بەربوونی لووت دەبن و ناو بەناو ئەم كێشەیە دێتە ڕێگەیان, ئەمانەش چەند رێگایەكی ئاسانن بۆ چارەسەركردنی خوێن بەربوونی لوت لەماڵەوە:

* كەمێك ماددەی فازلین بكەرە ناو لوت و رۆژانە چەند جارێك ئەو كارە دووبارە بكەرەوه‌ چونكە ئەو مادەیە لوت بەشێداری دەهێلێتەوە و رێڕەوەكانی لوت ئازار نادات.

* لەكاتی بەربوونی خوێنی لووت پاڵ مەكەوە، بەڵكو هەوڵ بدە سەرت بەبەرزی بهێڵیتەوە و لەرێی دەمەوە هەناسە بدەیت.

* لەدوای وەستانی خوێنی لووت، بەشێوەیەكی رێك دابنیشە و كەمێك سەرت بەپێشدا بخە و هیچ چالاكیەكی قورس مەكە بۆ ماوەی چەند سەعاتێك.

* رۆژانە برێكی باش ئاو بخۆرەوە و خۆشۆردن بەئاوی شلەتێن و هەناسەدان بەقووڵی دەبێتە هۆی هێشتنەوەی شێداری لوت.

* دوور بكەوەرەوە لەجگەرەكێشان بەهۆی ئەوەی رێڕەوەكانی لوت ووشك دەكات.

* برێكی زۆر خواردەمەنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین (K) بخۆ بەهۆی ئەوەی كەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی خوێن بەربوونی لووت.

* خواردەمەنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین (C) بخۆ و دووربكەوە لە خواردنی بەهارات و خواردنی سووركراوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک