شيعر بۆ منداڵان... كتێبی باش



كتێبى باش

كتێبى بـاش بە كەڵـكـە
كەڵكی بـۆ هەموو خەڵـكـە 
خوێندنەوەی باش و چـاكە
نەخوێندنەوەی  نـاچـاكە
جا مـن  وەك خوێنـدەوارێ
وەك قوتابی و خوێندكارێ
هـاوڕێـی كتێبی بــاشـم
چـۆنـی دەڵێـی ئـاواشـم
كتیـَبـی  بــاشــم لایـە
سوودی  بـۆ  مـن   تیایـە
چونكـە پێی  زانیار دەبم
زیرەك و  هـۆشیـار دەبم
ئەوجـا ئەوەی  بیخوێنێ
كـات  بـە فیڕۆ  ناچوێنێ


شیعری بۆ منداڵان _  بڕوا موحەممەدی


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک