ڕیزبوونی گۆڕەپان
چك .. كاتژمێر پێش هەشتە
زەنـگ و ڕیزبـوونـی گشتە
قـوتابیـان دەڕۆن دەچـن
لـە گـۆڕەپـان ڕیـز دەبـن
بـە وریـابـن ، پشــوودەن
بـە گوێی مامۆستا دەكـەن
گـویـَگـری مـامـۆستـانـە
لـە كاتـێ وتەی جـوانـە
كـە ، چـالاكـی دەنوێنـن
شیعرو سـروود دەخوێنـن
پاشان بە ڕیز بەرەو پـۆل
نێو گۆڕەپان دەكەن چـۆل
ئـەم ڕیزبوونـە ئاوایـە
چـاودێریش مامـۆستایـە
شیعر بۆ منداڵان _ بڕوا موحەممەدی
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک