پۆلی یەكم
پـۆلی یـەكـم پۆلی یـەك
زۆر زیــرەكـم زۆر زیـرەك
بـۆ قـوتابخـانـە دەچم
تـازە فێـری پـیـت دەبم
حـەزم لێـیــە بخوێنـم
پلەیـەك بە دەست بێنـم
جـا ، زۆریش گوێڕایەڵـم
كـڕو بـێ پـەلـە پەلـم
گوێ لە مامۆستام دەگرم
وانەی نووی لێ وەردەگرم
چـونكـە دایـەی بەڕێزم
بابـەی قسـەی بە پێزم
دەڵێـن ڕۆڵـەم بخوێنـە
لـە خوێندن وازمەهێنـە
( نوو ) نوێ ، تازە
شیعر بۆ منداڵان _ بڕوا موحەممەدی
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک