باڵندەیەكی بەندكراو
ئـەو باڵنـدەی بەند كــراوە
مــافـی ژینــی لـێ خـوراوە
هـەمـــوو سـاتێ دەنــاڵێنێ
بـۆ سـەربەستی دەجــریوێنێ
ئەڵـێ : ئێســتا نیگـەرانـم
دوور لە ئاشـناو گـوڵـسـتانـم
بــە ئـاواتـم كـــە بێمـەوە
لـە سـەرچـــڵ دا بنیشمـەوە
بـە ســۆزەوە لـە نـاخـی دڵ
تێربـخوێنـم بۆ جوانی گــوڵ
خــۆشـە فڕیــن بـە ئازادی
هـەردەم بـژی بـە دڵ شــادی
هەولێر _ 2000
شیعر بۆ منداڵان _ ڕۆستەم خامۆش
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک