ثارتى هه‌ستى به‌ مه‌ترسى كردووه‌


زه‌نگ

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، دەبوو مەسعود بارزانی لە پەیامەكەیدا خۆی وەك كاربەڕێكەر بناساندایە، دەشڵێت، پێویستە گۆڕان لەگەڵ پارتی كۆبێتەوە.

عەبدوڵا كوێخا موبارەك، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت، پارتی شپەرزەیی پێوە دیارە، پێدەچێت هەست بە مەترسی گەورە بكەن.

دەقی نوسینەكەی عەبدوڵا كوێخا موبارەك

كاک مەسعود لە پەیامەکەیدا
خاڵی یەکەمی بیرچوە
ئەگەر مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا نیەتپاکی خۆی بسەلماندایە، ئەبوو یەکەم خاڵ خۆی دەستی لە کار بکێشایەتەوە، وەک سەرۆکێکی کار بە ڕێکەر خۆی بناساندایە، ئەوکات باسی لە چارەسەر بکردایە
لەگەڵ ئەوەی ئەو خاڵەی پەیوەستە بە خۆیەوە، جێبەجێی نەکردوە، بەڵام شپرزەیی بە پارتیەوە دیارە، پێ دەچێت هەست بە مەترسیەکی گەورە بکەن، بۆ سەر پارتی بە مانەوەی ئەم دۆخە بەم شێوەیەی ئێستا، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، من بە باشی نازانم کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ڕەت بکەینەوە، لەبەر ئەوەی خەڵک زۆر ماندووە بەدەس ئەم قەیران و ئالۆزیە سیاسیەوە،
بەردەوام چاوەڕوانی دەرویەکن، ڕەنگە خەڵک ئەوەی بیر نەمابێت کێ و چی لایەنێک دروستکەری کێشە و قەیرانەکانە، تەنها چاوەڕوانی ئەوە ن کە چی لایەنێک ئاسانکاری دەکات و چارەسەرێک دەدۆزێتەوە
بۆیە من ڕەتکردنەوەی کۆبونەوە و گفتوگۆ بە باش نازانم بەڵام بە مەرجێک، لە کۆبنەوە و گفتوگۆکردندا سازش لە سەر هیچ خاڵێک نەکەین کە مافی ڕەوای خەڵک بێت و هیچ خاڵێکمان قبوڵ نەبێت کە بۆ دڵ ڕازیکردنی کەسێک یان حزبێک بێت
عەبدوڵای کوێخا موبارەک
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک