زه‌نگ
زۆرن ئه‌و ژنانه‌ى كه له هه‌رحاڵه‌تێكى نائاسايى له نێوان ژن و مێرد دورده‌كه‌ونه‌وه له سه‌رجێى كردن، به‌ڵام به پێى شه‌رع ئه‌مه كارێكى خراپه و كاريگه‌رى هه‌يه.
(أبوهريره) له پێغه‌مبه‌ره‌وه( صلی الله علیه وسلم ) ده‌يگێرێته‌وه كه فه‌رموويه‌تى: « إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ». واته: «هه‌ركات پياو داواى سه‌رجێى له خێزانه‌كه‌ى كرد‌و ئه‌ويش پشتى تێكردو وه‌ڵامى نه‌دايه‌وه، وه ئه‌و پياوه ئه‌و شه‌وه به توڕه‌يى سه‌ر بنێته‌وه به‌رامبه‌ر به خێزانی، ئه‌وا (ملائكه) له‌عنه‌ت له‌و ئافره‌ته ده‌كه‌ن تا به‌يانى » رواه البخارى انڤر الفتح 6/314

زۆرێك له ئافره‌تان كاتێك كێشه‌يه‌ك له نێوان خۆی و مێرده‌كه‌يدا دروست ده‌بێ، به گومانى خۆى ده‌يه‌وێ تۆڵه‌ى خۆى بكاته‌وه، بۆيه خۆى ده‌گرێته‌وه له سه‌رجێى كردن له‌گه‌ڵ پياوه‌كه‌ى، جا ئه‌م كاره‌ى كه ئافره‌تان ده‌يكه‌ن مه‌فسه‌ده‌و خراپه‌ى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه پێ ده‌چێ پياوه‌كه‌ى بكه‌وێته حه‌رامه‌وه‌و، زۆرجار له‌وانه ئيشه‌كه به خراپتر به‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا بشكێته‌وه، كه پياوه‌كه‌ى بير له خێزانێكى تر بكاته‌وه‌و به‌سه‌ر ئه‌م دابيهێنێ.
پێويسته له‌سه‌ر ئافره‌ت گورج بێ له وه‌ڵام دانه‌وه‌ى داواكارى مێرده‌كه‌ى هه‌ركات داواى لێ كرد، تاوه‌كو ئه‌م فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) جێبه‌جێ بكات كه ده‌فه‌رمووێ: « إذا دعا الرجلُ امرأتَه إلى فراشِهِ فلتُجِبْ وإن كانتْ على ظهرِ قَتَبٍ». واته: « هه‌ركات پياو داواى سه‌ر جێى له خێزانه‌كه‌ى كرد، ئه‌وا با ده‌ست به‌جێ وه‌ڵامى بداته‌وه،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆچ و بارى حوشتره‌كه‌شى بێ با دابه‌زێ » انظر زوائد البزار 2/181 وهو في صحيح الجامع 547
پێويستيشه له‌سه‌ر پياو به‌ته‌نگ خێزانيه‌وه‌ى بێ و ڕه‌چاوى حاڵى خێزانى بكات، كاتێك نه‌خۆشه يان دووگيانه يان بێ تاقه‌ته و خه‌فه‌تبارو دڵته‌نگه، بۆئه‌وه‌ى كۆك و ته‌بايي و خۆشه‌ويستيان به‌رده‌وام بێ و دژايه‌تى و تێگيران له‌نێوانيان دروست نه‌بێ .
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک