زەنگ
ئەندام پەرلەمانەكەی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەرهەمی پاڵاوگەی بازیان و كار ڕۆژانە 800 هەزار لیترە و دەدرێتە كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی بە نرخی زیاتر بفرۆشرێت.
عەلی حەمە ساڵح، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی، بۆ ئەوەی نەوتی سپی بە نرخێكی زیاتر بفرۆشرێت، حكومەت دەیداتە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت.
حکومه‌تی هه‌رێم چی له نه‌وتی سپی پاڵاوگه‌ی بازیان و كار کردووه!
هه‌موو ڕۆژێک نه‌هامه‌تییه‌کی دیکه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئاشکرا ده‌بێت.
به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی سپی، پاڵاوگه‌ی کار‌و بازیان ئێستا نزیکه‌ی ٨٠٠ هه‌زار لیتره، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌نرخێکی گونجاو به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شبکرێت، ده‌فرۆشرێته کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌ت و ئه‌ویش له بازاڕدا ده‌یفرۆشێته‌وه، وه‌ک چۆن به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی دیکه‌ش ده‌فرۆشرێت.
له‌هیچ راپۆرتێکی مانگانه‌دا ئه‌م داهاته‌ش نه‌هاتووه‌و باس ناکرێت.
سێ ڕۆژ پێش ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان، کۆی نه‌وتی سپی فرۆشت به کۆمپانیای عێراق ئۆیڵ.
ئێستا هه‌ردوو پاڵاوگه‌که نیوه‌ی توانای کارکردنیان کارده‌کات و به‌پێدانی نه‌وتی خاوی زیاتر ده‌توانێت به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان و داهاتیش زیاتر بکرێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک