لە سلێمانی 59 كەس دامەزران


زەنگ

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت، ژماره‌يه‌ك كارمه‌ند له‌ كلينكه‌كانى ئێواران دانه‌مه‌زرابوون دامه‌زران.

میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەو كارمەندانە پێشتر لە بنكە تەندروستییەكانی شارەكە دەوامی ئاساین كردووە، بەڵام لە كلینكەكانی ئێواران دانەمەزرابوون.

میران محەمەد ئەوەشی خستەڕوو،  ئەوانەی كە دامەزراون پێكهاتوون لە كارمەندی ناو تاقیگەكان وەك یاریدەدەری تاقیگەكان، بایۆلۆجییەكان و كیمیاییەكان، پێشتر سودمەندنەبوون لە كلینیكە ڕاوێژكاریەكانی ئێواران، بەڵام لە بنكەكانی تەندروستی دەوامی بەیانیانیان كردووە.

وتیشی "ئەوانەی كە دامەزراون ژمارەیان 59 كارمەندە، لە ئایندەشدا هەوڵ دەدەین كەسانی زیاتر لە كلینكەكان دابمەزرێنین".


ناوه‌كان كليك بكه‌ له‌سه‌رى:






بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک