شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌


زه‌نگ

كه‌شناسى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه‌، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی باران و بەفر بارین لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بوونی هەورە تریشقە.


به‌پێى راپۆرتێكى كه‌شناسى هه‌رێم كه‌ وێنه‌يه‌كى به‌ زه‌نگ دراوه‌ هاتووه‌، رۆژی چوارشەممە 2016.11.30 ئاسمانی هەرێم بۆ نیمچە هەورو پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئینجا لەكاتی ئێوارەدا نمە باران دەبارێت.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای زیادبوونی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی (دەریای ناوەڕاست)، هەرێمی كوردستان بۆماوەی (3) رۆژ لەژێر كاریگەریی ئەم شەپۆلەی باران بارینە دەمێنێتەوەو لە هەموو ناوچەكان بە رێژەی جیاجیا باران دەبارێت و زۆرترین رێژەی لە بەشەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە ناوچەكانی (سۆران، رەواندز، چۆمان، پێنجوێن) دەبێت كە پێشبینی دەكرێت لەسەرووی 50 ملم ببارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویشی لێدەكەوێتەوەو لەهەمان كاتدا لەسەرووی بەرزایی 1500 مەتردا، پێشبینی بەفر بارینیش دەكرێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک