پۆلیسی دارستان دەستی بەسەر دوو ئامێرگرت


زەنگ

پۆلیسی دارستان بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دەستگرتن بەسەر ئامێرەكانی بیرهەڵكەندن بە نایاسایی.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی  پیرەمەگرون  توانیان دەستبگرن بەسەر دوو ئامێری سووری بیرهەڵکەندندا کە بەنایاسایی کاریان دەکرد.

كەمەرخان ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامێرە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی لیژنەی دەستبەسەرداگرتن و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی کراونەتەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک