وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەكەی ڕاگرت


زەنگ

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، بەهۆی زۆربوونی فشارەكان لە بارەی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ زيادبوونى سزاى هاتوچۆ، وەزیری ناوخۆی بڕیاریدا بڕیارەكان ڕابگرێت.

ئومێد خۆشناو، بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی كۆمەڵێك رێنمایی لەبارەی رەوشی هاتووچۆ ‌و زیادكردنی سزای هاتووچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەركران، هەوڵەكانیان بۆ وەستاندنی رێنماییەكان بەتایبەت بۆ راگرتنی بڕی سزاكە چڕكردوونەتەوە. 

ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە پاش هەوڵدانێكی زۆری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ بڕیاری دا جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە رابگرێت، لەبەرامبەردا رێنمایی نوێ‌ دەربكات، بەجۆرێك لەگەڵ ژیان ‌و دەرامەتی هاونیشتمانیانی كوردستان بگونجێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک