سبەینێ ڕۆژە گەورەكەیە



زەنگ

سبەینێ شەممە، مامۆستایانی شاری سلێمانی و هاوڵاتیان بە هەموو چین و توێژەكانەوە خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام دەدەن.

بڕیارە سبەینێ شەممە، 19ی تشرینی دووەم، خۆپیشاندانێكی فراوانی مامۆستایان، بە هاوڵاتیان سەرجەم چین و توێژەكانەوە خۆپیشاندانێكی فراوانی یەك ملیۆنی ئەنجام بدەن.

ئەم خۆپیشاندانەی سبەینێ لە كاتێكدایە، كە مامۆستایان زیاتر لە شەش هەفتەیە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و داوا دەكەن مووچەكانیان چاك بكرێت.

پێشتریش عەلی حەمە ساڵح، ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانی فراوان لە سەرجەم چین و توێژەكان بەڕێوەدەچێت بۆ داواكردنی مافە ڕەواكانی هاوڵاتیان.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک