پارەی ڕێكخراوە ئەڵمانیەكە نادرێتە مامۆستایانی سلێمانی



زەنگ

ئەو ڕێكخراوە ئەڵمانیەی كە ئەمساڵ بڕیاریدا پارە وەك هاوكاری بەسەر مامۆستایان دابەش بكات، پێدەچێت مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی نەگرێتەوە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەو ڕێكخراوە ئەڵمانیە وەك هاوكاریەك بۆ مامۆستایان پارە دابەش دەكات بەسەریاندا، تەنها بۆ ئەو مامۆستایانەی كە دەوامیان كردووە.

ئەحمەد گەرمیانی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا مامۆستایانی هەولێرو دهۆك دەوامیان كردووە، بۆیە پێدەچێت تەنها پارەكە بۆ مامۆستایانی ئەو دوو پارێزگایە بێت و سلێمانی نەگرێتەوە.

وتیشی "دەرماڵەی هاتوچۆش بۆ ئەو مامۆستایانەی خەرج دەكات كە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەوام دەكەن".

ڕێكخراوی  "GIZ" ی ئەڵمانی بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ بڕی 40 بۆ 60 دۆلار بخاتە سەر مووچەی مامۆستایان ئەوانەی هاتوچۆ دەكەن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک