زەنگ
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی فەرمی تورکیا دەڵێت، داواکاری گشتی لە ئیستەنبوڵ فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ 103 مامۆسـتای زانکۆی تەکنیکی یڵدز دەرکردووە بە تاوانی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گوڵەن.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیانی زووەوە هەڵمەتی دەسـتگیرکردنی مامۆستاکان دەسـتیپێـکردووە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 73 مامۆستایان دەسـتگیرکراون. هەروەها پـۆلیس ماڵ و ئۆفیسی مامۆستاکانی پـشکنیوە.
دەشڵێت بەشێـک لەو مامۆستایانە ئەندامی ڕێکخراوەکە بوون و بەشێـکیشیان تاوانبارن بە بەکارهێنانی ئاپی پەیوەندی نهێنی ناسراو بە Bylock لە مۆبایلەکانیاندا، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ئەم ئاپە لەلایەن لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوڵەن بەکارهێنرابوو لە کاتی هەوڵی کودەتاکەدا.
ڕۆژی پـێنج شەممە دەسەڵاتدارانی تورکیا 203 دادوەر و داواکاری گشتیـیان لە کارەکانیان دەرکرد بە هەمان تاوانی پەیوەندی بە گوڵەنەوە.

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک