زەنگ
حكومەتی عێراق دەڵێت، ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە هەر وەکو خۆیەتی و هیچ گۆڕانکاریـیەکی بەسەر نەهاتووە.
لە بەیننامەیەكدا كە ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە بارەی قسەكانی ڕۆژی هەینی مەسعود بارزانی دەڵێت، بەپـێی ڕێکەوتنەکە دەبێت پـێشمەرگە لە ناوچانە بکشێتەوە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ڕزگارکراون.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، بەندێـکی ڕوون و ئاشکرا لە ڕێکەوتنەکەدا هەیە کە دەبێت لە پاش ڕزگارکردنی موسڵ هێزەکانی پـێشمەرگە لە ناوچە ڕزگارکراوەکان بکشێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی پـێش ئۆپەراسیۆنەکە لێی بوون. دەشڵێت لە ئێسـتادا بەندەکە لە چەند ناوچەیەکیش جێبەجێ کراوە.
بەیانـنامەکە دەشڵێت ئەو ناوچانەشی پـێشتر هێزەکانی پـێشمەرگە لێی بوون لە سەردەمی حکومەتەکانی پـێشوو و لە پـێش ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە داعش ئازادکران هیچ ڕێکەوتنێـکی نوێـیان لەسەر نەکراوە، بەڵام دەقە دەسـتوریـیەکان دەیانگرێتەوە بۆ دەسـتنیشانکردنی داهاتەکانیان.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان سەردانی شارۆچکەی باشیکی کرد و لەوێ وتارێـکی پـێشکەشکرد و تیایدا گوتی ڕێکەوتنیان لەگەڵ هاوپەیمانان و عێراق کردووە و ئەو هێڵەی ئێستا پـێشمەرگەی لێـیە پاشەکشێی لێ ناکرێت.

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک