زەنگ
دوای ئەوەی حكومەت بڕیاریدا مووچەی مامۆستایانی ناوشار 100 هەزار و دەرەوەی شار 150 هەزار زیاد بكات، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئەو بڕیارەی ڕەتكردەوە.
لە ڕونكردنەوەیەكی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی كە وێنەیەكی دهست زەنگ كهوتووه هاتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەم بەناو حکومەتە بڕیارێکی نەشیاوی دەرکرد، ئێمە لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی سەرلەبەری ئەو بڕیارە ڕەت دەکەینەوە.
لە ڕوونكردنەوەكە ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر ئەمشەو کاتی کۆبوونەوەی داهاتوو ڕائەگەیەنین بۆ بڕیاردان لەخۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەدژی ئەم سوکایەتیپێکردنەی ئەم گروپە مافیایانە.
هەروەها ئەوەش هاتووە، داوا لە مامۆستایانی بەڕێز دەکەین بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر باری هیچ بڕیارێک، وەکو چۆن لەڕابردوو شکستمان بە تەواوی هەوڵەکانیان هێنا ئێستاش بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی پێیان بڵێین بایکۆت بەردەوامە تا جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک