زەنگ
ئاژانسی دەنگوباسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران ڕادەگەیەنێت، سەرۆکی ستونە لەشکرییەکانی ئێران وتویەتی، وڵاتەكەیان هەوڵ دەدات بنکەی دەریایی لە سوریا و یەمەن دابمەزرێنێت.
ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی تەسنیم لە زاری ژەنەڕاڵ محەمەد حوسەین باقرییەوە بڵاویكردەوە، ڕەنگە لە ساتێکدا پێویستمان بەوە بێت بنکەمان لە کەنارەکانی یەمەن و سوریاشدا هەبێت.
باقری ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەبوونی بنکەی دەریایی لە ناوچەیەکی دووردەستدا لە هێزی ناوکی کەمتر نییە. ئەمە دە جار لەوە گرنگترەو ورە دەڕوخێنێت.
وتوشیەتی "دانانی پلاتفۆرمی دەریایی لەو کەنارانەی ئەو وڵاتانە سەرەتا پێویستی بە ژیرخانێکە لەوێ".
ئێران لە ئێستادا هاوکاری سەرهەڵداوە شیعەکان دەکات لە یەمەن و لە سوریاش پشتیوانی لە حکومەتی سوریا دەکات لە شەڕی دژ بە گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک