حەشدی شەعبی كرایە هێزێكی نیشتمانی



زەنگ

بە زۆرینەی دەنگی ئەندام پەرلەمانانی عێراق، حەشدی شەعبی لە هێزێکی خۆبەخشەوە كرایە هێزێکی نیشتمانی.

ئەمڕۆ شەممە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی كردنی حەشدی شەعبی بە هێزێكی نیشتمانی بەڕێوەچوو، لە كۆی 327 ئەندام پەرلەمان 208 ئەندام پەرلەمانتار دەنگیان بە یاساكەدا.

پەسەند کردنی ئەم ئەم پڕۆژەیەی ماوەیەكە زۆر قسە و باسی لێوەدەكرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی لایەنە سوننەکان لە پەرلەمانی عێراقدا ئەو دەنگدانەیان بایکۆت کرد و دەڵێن ئەمە بەڵگەیە بۆ دیکتاتۆریەتی شیعەی زۆرینەی وڵاتەکە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک