زەنگ
بهڕێوهبهرى گشتى تهندروستى سلێمانى دهڵێت، له ماوهى سێ ساڵى ڕابردوو مردنى منداڵى نهبهكام زيادى كردووه.
میران محهمهد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی به زهنگ-ى ڕایگەیاند، دوو یەكەی تایبەتیمان بەو منداڵانە هەیە واتە منداڵانی نەبەكام كە لەناو نەخۆشخانەی شار و منداڵبوونی فێركاری شاری سلێمانیدان، ئیش و كارەكانیان بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستاندا بەڕێوە دەچێت و تێیدا بەشێوازێكی زانستی پێشكەوتوو خزمەتگوزاریەكان پێشكەش دەكرێت.
ميران محهمهد ئهوهشى خستهڕوو، ئامارەكانمان دەربارەی مردنی منداڵانی نەبەكام لەشاری سلێمانی بەشێوەیەك بوە كە لە ساڵی (2013)دا تەنها 9 حاڵەت و لە (2014)دا 12 حاڵەت و لە ساڵی (2015) دا 16 حاڵەت بوە.
وتيشى " بەپێی ستانداردە جیهانییەكان لە شاری سلێمانی هەنگاوێكی باش بۆ تەندروستی و سەلامەتی منداڵانی نەبەكام ئەنجامدراوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نەگەیشتوین بە وڵاتانی پێشكەوتوو بەڵكو بەراورد بەشارەكانی تری هەرێمی كوردستان سلێمانی باشترینیانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ساڵانە نزیكەی 20 هەزار منداڵ لەدایك دەبن و لەهەر 100 منداڵێكیش كە لەدایك دەبیت نزیكەی 13 منداڵیان نەبەكام دەردەچن، بەهۆی بوونی خێزانێكی زۆری ئاوارەش لەناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانیدا ڕێژەكە بەرزی بەخۆوە بینیوە.

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک