زەنگ
بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سەر سنورەكان، چوار كۆڵبەری كورد برینداربوون و یەكێكیش گیانی لە دەستدا.
ئاژانسی كوردپا بڵاویكردەوە، ئەو كۆڵبەرەی كە كوژراوە تەمەنی 27 ساڵە و ناوی كەمال محەمەد-ە، ڕووداوەكەش لەنێوان گوندەكانی دەرەوران و مێرگە درێژی سەر بە شاری مەریوان.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە دەرئەنجامی تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە کۆڵبەرانی کورد، لانیکەم چوار کۆڵبەری دیکە بریندار بوون و یەکێک لە برینداربووەکان بە هۆی سەختی برینەکەی لە لای سینگەیەوە، ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراوە و بریندار بووەکانی دیکە لە نەخۆشخانەی "بووعەلی"ی شاری مەریوان لە ژێرچاوەدێریی پزیشکیدان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک