هۆكاری میز بەخۆداكردنی منداڵ


زەنگ

زۆربەی دایكان و باوكان وادەزانن چیتر منداڵەكانیان میز ناكەن بەخۆیاندا و شوێنی نوستنەكانیان تەڕناكەن لەسەرەتای رۆیشتن بۆ باخچەی ساوایان.

بەڵام ئەو بۆچوونە هەمیشە راست نیە و منداڵ لەتەمەنی 3 بۆ 4 ساڵی فێری كۆنترۆڵكردنی كۆئەندامی میز و ئەركەكانی هەناوی دەبێت و زۆربەی كات منداڵان بەشێوەیەكی خۆنەویست میزدەكەن بەخۆیاندا.

نانسی جۆنسون، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان لەراپۆرتێكدا لەگۆڤاری مادیكڵ كەیری ئەمریكی بڵاویكردەوە زۆربەی باوان هەست بە نیگەرانی دەكەن كاتێك منداڵەكەیان دەچێتە خوێندنگا بەڵام ناتوانێت كۆنترۆڵی میزكردنی بكات و ئەوەش دیاردەیەكی ئاساییە و رووبەڕووی زۆرینەی منداڵان دەبێتەوە.

ئەو پزیشكە وتیشی: هۆكاری میزبەخۆداكردنی منداڵان پەیوەندی هەیە بەتوانای كۆنترۆڵكردنی میزەڵدان و هەناو كەئەوەش لەمندالێكەوە بۆ منداڵێكی دیكە دەگۆرێت و رزگاربوون لەو حاڵەتە پێویستی بەكات و دان بەخۆگرتنی باوان هەیە.

بەپێی ووتەی ئەو پزیشكە ئەمریكیە هەندێك كات میزبەخۆداكردنی خۆنەویستی منداڵ هۆكارەكەی دەروونیە یاخود نەخۆشیە لەوانە تێكچوونی هۆرمۆن و تووشبوون بەشەكرە و هەوكردنی كۆئەندامی میز و لەو كاتەدا دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت و منداڵەكە چارەسەر وەربگرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک