زەنگ
لێرەدا باس لە خواردنی منداڵی ٦ مانگ بۆ ۱۲ مانگ ئەكەین، خانمی ئازیز لەتەمەنی ٦ مانگیدا پێویستە بە شۆربای برنج دەست پێ بكەیت واتە (برنجی هاراو )، گەر پێیكەوت شۆربای بۆ دروست بكە لەو خواردنانەی كە لە خوارەوە باسی دەكەین ئەتوانی لەگەڵ برنج تێكەڵی بكەیت یاخود ئەتوانی سریلاكی برنجی بۆ بەكار بهێنیت.
* لەتەمەنی ۷ مانگیدا، مریشك زیاد ئەكرێت بۆ شۆرباكە بەمەرجێك بكرێت بە پارچەی زۆر بچووك.
* لە تەمەنی ۸ مانگیدا، گۆشتی سوور زیاد ئەكرێت بۆ شۆرباكە بەمەرجێك بكرێت بە پارچەی بچووك ، هەروەها زەردێنەی هێلكەشی ئەتواندرێ پێی بدرێت، بەهیچ شێوەیەك سپێنەی هێلكە تا ۱ ساڵ نابێت بدرێ بە منداڵ، كاستەریش ئەتوانرێت پێی بدرێت بەمەرجێك بڕێكی زۆر كەم شەكری تێ بكرێت.
* لە دوای تەمەنی ۱۰ مانگیەوە، ئەتوانی خواردنی ئاسایی زیاد بكەیت بەڵام هەر جارەو خواردنێك پاش دڵنیابوون لە نەبوونی هەستیاری پێی.
بە گشتی ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بە پێ تەمەن:
٦ بۆ ۸ مانگ:
سێو، قۆخ، ترێ، ماست، مۆز، هەنجیر، هەرمێ، قەیسی، كولەكە، پەتاتە، بیبەری شیرین، فاسوڵیای تەر، قارچك، پیاز ، سیر، كێزەر، ئەڤۆگادۆ.
۸ بۆ ۱٠ مانگ:
بروكلی، قەرنابیت، باینجان، شێلم ، خەیار ، خاس، بامێ، سپیناخ، تەماتە، نیسك، شوتی، كاڵەك، ئەنەناس، كێوی، گریپ فروت، پەنیر، زەردێنەی هێلكە.
ئەم خواردنانە وەك لە سەرەوە باسمان كرد ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بكوڵێ ئینجا بهاردرێت، ئەوەی میوەیە ئەبێ بە عەسارە بكرێت بە شەربەت.
ئا/ ( د. ئاكۆ كریم & د.پشدەر عبداللە)، پزیشكی پسپۆری منداڵان
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک