زەنگ
بەمەبەستی بەردەوام ناڕەزایەتی و گردبوونەوەكان، ڕۆژی پێنج شەممە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانێكی مێژووی بەڕێوەدەچێت، جياواز له هه‌موو خۆپيشاندانه‌كانى ڕابردوو.
بڕیارە ڕۆژى پێنج شەممە، كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان بە تەواوی چین و توێژەكانەوە دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان بكەنەوە.
مامۆستايان ناڕازى سلێمانى ده‌لێن، خۆپيشاندانه‌كه‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه زۆر جياواز و فراوان ده‌بێت و به خۆپيشاندانى مێژووى ناوده‌برێت، چونكه سه‌رجه‌م چين و توێژه‌كان به‌شدارى ده‌كه‌ن، به‌رده‌واميش جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه مامۆستا خۆپيشاندانى مه‌ده‌نى و خۆڕسك ئه‌نجام ده‌دات. و دوره له هه‌ر ئاژاوه گێڕو توندوتيژى.
مامۆستايانى ناڕازى سلێمانى به زه‌نگ-يان ڕاگه‌ياند، خۆپيشاندانه‌كه مانگرتنى له‌گه‌ڵ ده‌بێت و وه‌ك خۆپيشاندانه‌كانى ڕابردوو تا كاتژمێر 12ى نيوه‌ڕۆ نابێت، هاوكات كاته‌كه‌شى زياتر ده‌بێت و درێژده‌كرێته‌وه.
هاوكات، خۆپيشاندانى ئه‌مجاره زياتر مامۆستاى توڕه كردووه، چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌يه تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، هاوكات شه‌وى يه‌ك شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه ئۆتۆمبێلى دوو مامۆستاى چالاكى خۆپيشاندانه‌كان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆيان سوتێنران.
زياتر له دوو مانگه مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ جێبه‌جێ كردنى داواكاريه‌كانيان كه خۆى له باشكردنى مووچه ده‌بينێته‌وه، ده‌ستيان به خۆپيشاندان و مانگرتن كردووه و تا ئێستاش زه‌نگى نوێى خوێندن لێ نه‌دراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بڕياريداوه سبه‌ينێ چوار شه‌ممه، خوێندن له سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ست پێده‌كات.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک