ئاسایشی هه‌ولێر لەسەر مەلا هۆشیار هاتە دەنگ


زەنگ

لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست زەنگ كەوتووە هاتووە، ئەو كارەی شەوی ڕابردوو بە كارێكی تێكدەرانە دادەنێت.


ڕاگەیاندراوێك لەبەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

شەوی  22_ ٢٣/11/2016 لە گەرەكی بەهار ,تەقە لە ( د.وشیار ئیسماعیل) پێش نوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتی عومەر بندیان كرا , لە ماڵی خۆیدا.بریندار كراو پاشان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر گیانی لە دەستدا. ناوبراو زانایەكی ئاینی و كەسایەتیەكی ناسراوی شاری هەولێر بوو.

بە ئامانج كردنی  د.وشیار كردەوەیەكی تێكدەرانەو نەخوازراوە و ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیری  پایتەختە. بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەگەل دام و دەزگا پەیوەندی دارەكانی تر زۆر بە ووردی لێكۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێكردوە .لە داهاتوشدا هەموولایەك لە دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاگادار ئەكەینەوە .

بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر 
 23/10/2016

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک