زەنگ
لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی بە ئاشكرا وتویەتی، تەنها 40 مليۆن دۆلارمان هەیە.
عەلی حەمە ساڵح، لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی، وەزیری دارایی بە وەكالەت، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وتویەتی تەنها 40 ملیۆن دۆلار لەبەردەستدایە كه ده‌كاته 51 مليار دينار.
عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی نوسیووە، لە دوای ئەو قسەی وەزیری دارایی بە وەكالەت، هیچ وەزیرێكی حزبەكان قسەی نەبووە و نەیووتوە بۆچی، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت كە فەرمانبەران بە تەمای موچە نەبن.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێکی که‌م پێش ئێستا، حکومه‌ت داهاتی نه‌وتی ئاشکراکردو وتی: ٦٣٦ ملیۆن دۆلاره‌و ٤١٦ ملیۆن دۆلارمان بۆ ماوه‌ته‌وه،ئێ ئه‌م پاره چی لێهات، خۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌مریکا دابینی کرد.
دەشڵێت،ئه‌م هه‌موو دزیه هه‌یه، ئه‌م برسێتی و بێ موچه‌ی و بێ کاره‌بای و بێ ژیانیه هه‌یه، چۆن بنوین، خودایه چۆن، ده‌ک به‌نفره‌تی خودا که‌ون ئه‌وانه‌ی دزی له‌م میلله‌ته هه‌ژاره ده‌که‌ن،
بێ هه‌ڵوێستی ده‌مانکوژێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک