ئەحمەد تورك بەرەو زیندان بەڕێكرا



زەنگ

سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە فەرمانی دادگا بەرەو زیندان ڕەوانەکرا.

ئەحمەد تورک لە 17 ی ئەم مانگە فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دەرچوو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بە گومانی پەیوەندی بە تێرۆرزمەوە.

ڕۆژی دووشەممە ئەحمەد تورک، لەگەڵ ئەمین ئرماک هاوسەرۆکی ناوچەی ئارتوکڵوی شاری ماردین و 21 سیاسەتمەداری هەدەپە و دەبەپە دەسـتگیرکران بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە و شارەوانی شارەکەیان لە خزمەتی پەکەکە بەکارهێناوە.

جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم جاری نیـیە ئەحمەد تورك ڕەوانەی زیندان بکرێت بە تاوانی پەیوەندی بە پەکەکەوە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک