بۆچی ئەمساڵ باران بارین دواكەوت



زەنگ

بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم لە بارەی باران نەباینی ئەمساڵ و دواكەوتنی دەڵێت، ئەگەر دیاردەی ئێل نینۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باڵادەست بێت، ئەوا زۆترین باران دەبارێت.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاماژەکانی کەشناسی ئەوە نیشاندەدەن کە رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمتر دەبێت، بۆ پێشبینی گریمانەیی داهاتووش کەشناسەکان پشت بە دوو دیاردە دەبەستن (ئێل نینۆ) لەگەڵ (ئێل نینا).

فازیل ئیبراهیم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر نینۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باڵادەست بێت، رێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، ساڵی رابردوو ئێل نینۆ باڵادەست بوو، رێژەیەکی زۆر باران باری، بەڵام لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ نینۆ بەدی نەکرا و ئێستاش کە کەوتووینەتە نێوان نینۆ و نینا ، زاڵبوونی نینۆ بەدی ناکەین، بۆیە پێناچێت رێژەی بارانبارین زۆربێت.

ئێل نینۆ ، بڕێکی زۆر ئاوی گەرم لە زەریای ناوەڕاست، لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا دەگوازێتەوە، خولێکی ئاو و هەواییە، کە هەر 2 تا 7 ساڵ یەکجار دەبێتە هۆی گۆڕانکاری ئاوهەوایی لە رووی زەویدا. 

ئێل نینا ، بڕێکی زۆر ئاوی گەرم لە رۆژئاواوە بەرەو زەریای هیند، ئاسیا، ئەندەنووسیا و ئوسترالیا دەگوازێتەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک