زەنگ
گۆڕانكاری لەخشتەی پێدانی موەلیدە ئەهلیەكانی سنوری پارێزگای دەكرێت و بەگوێرەی خشتە نوێیەكە لە كاتژمێر 8 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ، ئەگەر كارەبای نشتیمانی بڕا، موەلیدە ئەهلیەكان نابێت كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن.
لە كۆبونەوەیەكی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەگەڵ ستافی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی، دوای هەڵسەنگاندنی رەوشی كارەبای و كێشەوگرفتەكەمان و كەمبونەوەی پێدانی كارەبای نشیمان بڕیاردرا كە بەیانیان لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 12 نیوەڕۆ موەلیدەكان لەكاتی كوژاندنەوەی كارەبای نشیمانی كارەبا نەدەن بە هاوڵاتیان، ئەوەش بۆ ئەوەی لەكۆتایی مانگاندا نرخی ئەمپێری كارەبا زۆر زیاد نەكات.
تا كۆتایی ئەم مانگە، لە كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ تا كاتژمێر 8ی بەیانی كارپێكەری موەلیدەكان ئامادەبن بۆ كاركردن لەكاتی كوژاندنەوەی كارەبای نشیمانی كارەبا بدەن، لە كۆتایی ئەم مانگەش بەرنامە بۆ مانگی 12 دادەنرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک