ژنان ئاگاداری قڵیشانی كۆم بن



زەنگ

قەبزی، واتە ئەگەر كەسێك زیاتر لەسێ‌ ڕۆژ لەسەر یەك سكی دەرنەچێت لەو حاڵەتەدا بە ( قەبز) دادەنرێت.

هۆكارەكانی قەبزی هەندێك جار پەیوەندی بەنەشتەرگەرییەوە هەیە یانیش پەیوەندی نییە ، بەڵام دیارترین هۆكار بۆ ئەم حاڵەتە قڵیشانی كۆمە لەكەسی توشبوودا كە وادەكات ماسولكەی دەوری كۆم گرژ ببێت ‌و سكی دەرنەچێت هەروەها لەكاتی سك دەرچونیشدا ئازاری بۆ دروست دەبێت.

پڕۆفیسۆر كەمال ئەحمەد، لە زانكۆی سلێمانی لەبارەی قڵیشانی كۆمەوە دەڵێت،  ئەم حاڵەتە لەهەموو تەمەنەكاندا ڕوودەدات تەنانەت لە منداڵیشدا، بەڵام زیاتر ئەوكەسانەی گەورەن تووش دەبن بەتایبەتیش لە ژناندا ئەویش بەهۆی حاڵەتی منداڵبوونە قورسەكانەوە دەبێت .

باس لەوەش دەكات، هەندێك حاڵەتی تریش هەن هۆكارن بۆ سك دەرنەچوون یان دەرنەچوونی تەواوەتی وەك نەخۆشییەكانی كۆڵۆن و وەرەمی كۆڵۆن یاخود گیرانی ڕیخۆڵە، هەروەها لەمرۆڤە بەتەمەنەكانیشدا بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر‌و تەمەنی 60 ساڵییەوەن ماسولكەی ڕیخۆڵەكانیان سست دەبێت ئەو هێز‌و توانایەیان نامێنێت بۆ پاڵ پێوەنان لەبەرئەوە درەنگ سكیان دەرئەچێت یاخود دەبێت بۆ دەرچوونی دەرمانی تایبەت بەم حاڵەتە بەكار بهێنین.

نیشانە دیارەكانی ئەم حاڵەتە ئەوەیە كەسەكە ناڕەحەت دەبێت ‌و سكی دەئاوسێت لەگەڵیشیدا هەست بەباشی ناكات و سك دەرچوونی لە كات و شوێنی پێوستدا نییە، هەروەها بۆ مەبەستی خۆپاراستنیش لەم حاڵەتە ئەگەر لە كەسێكدا ڕووبدات شێوازی زۆر هەیە بەڵام باشترین ڕێگا زیادكردنی ئەوخۆراكانەیە كە كارئاسانی دەكات بۆ سك دەرچوون وەك ( سەوزە، میوە، سەموونی جۆ ).

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک