زه‌نگ
سایتی زەنگ، كە ماوەی سێ هەفتەیە دامەزراوە و شێوازی ئیشكردنی لە بەرژەوەندی میللەتە، بە سەرجەم چین و توێژەكانیەوە، دەیەوێت خزمەت بە هاوڵاتیان، لە ناویاندا، مامۆستایان و فەرمانبەران و ماف خوراوانی ئەم كوردستانە بكات، لە هەر شوێنێك دەنگێكی ناڕەزایی هەبێت، زەنگ بڵاویدەكاتەوە و دەیگەیەنێت.
سایتی زەنگ، لە ماوەی كاركردنیدا بەردەوام بووە لە گەیاندنی دەنگی ناڕازی مامۆستایان و فەرمانبەران، بەردەوامیش دەبێت، بۆیە مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، هیچكات سایتەكەمان لە بەرژەوەندی هیچ كەس و لایەنێك ئیش ناكات و بێ لایەنانە كارەكانی دەكات، دژی هیچ لایەنێكیش نابێت، تەئكید لە دروشمى ڕاستی و دروستی دەكەینەوە.
سایتی زەنگ، هه‌رچه‌نده چه‌ندينجار هه‌وڵدراوه بخرێته ژێر كاريگه‌رى ئيشكردن، به‌ڵام دڵنياتان ده‌كه‌ينه‌وه زه‌نگ هى هه‌ر تاكێكی ئەم میللەتەیە، كه‌بيه‌وێت ده‌نگى خۆى بگه‌يه‌نێت، خزمەتی چین و توێژەكان ئەركی سەرشانی ئێمەیە.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک