زەنگ
ئاسایشی هەولێر لێدوانێكی ئەندام پەرلەمانی یەكگرتوو ڕەتدەكاتەوە كە وتبووی هەفتەیەك پێش شەهید بوونی بۆ ئاسایشی هەولێر بانگكراوە، دەشڵێت، ئەو قسەیە دورە لە ڕاستیەوە.
ئاسایشی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە دەڵێت، مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل پێش شەهیدبوونی بۆ ئاسایش بانگنەكراوە و ئەو قسەیە دورە لە ڕاستیەوە.
رونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێرەوە
لێدوانەکەی بەرێز ( حاجی کاروان ) ھیچ بنەمایەکی نیە ٠
لەو کاتەی کە دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقالی لێکۆلینەوە لە رووداوی شەھید کردنی مامۆستای ئاینی ( د٠ ھوشیار اسماعیل )ن ، ھەندێک کەس و لایەن لێدوانی بێ بنەماو دوور لە راستی بلاودەکەنەوە کە خواستەو نەخواستە لە خزمەت بەرێوەچوونی پرۆسەی لێکۆلینەوەکەدا نیەو بەڵکو بەھەوڵ بۆ بەلارێدا بردنی رەوتی لێکۆلینەوە ھەژمار دەکرێت ٠
لەم نێوانەدا لێدوانی بەرێز ( حاجی کاروان ) بۆ دیجیتال میدیای ئێن ئار تی جێگەی سەرسورمانە کە باس لەوە دەکات مامۆستا ( ھوشیار ) ھەفتەیەک بەر لە شەھیدبونی بۆ ئاسایشی ھەولێر بانگھێشت کراوە ، ئەم لێدوانەی ناوبراو تەواو دوور لە راستیەو ھیچ بنەمایەکی نیەو بەداخەوە کە ناوبراو بێ پشت راستکردنەوە ئەو لێدوانەی داوە ٠
بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە مامۆستای شەھید کەسێک بووە کە ھەردەم کەسێکی ھاوکار و نزیکی بنکەکانی ئاسایشی نزیک لە شوێنی نیشتەجێ بوونی بووە و کەسێکی بێ کێشەو جێگەی رێزی ھەموو دامودەزگاکان بووە ٠
ھیوادارین ھەموو لایەک بەھەست کردن بە بەرپرسیاریەتیەوە چاوەروانی ئەنجامی لێکۆلینەوەکان بن و رێز لە یاسا بگرن و با خوێنی شەھید نەخرێتە ناو موزایەدات و ململانێ سیاسیەکانەوە ٠
دلنیاین بە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەموو لایەک تاوانبارانی ئەم کردارەوە قێزەوەنە ئاشکراو و دادگایی دەکرێن ٠
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر ٠
٢٤/١١/2016
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک