فەرمانی دەستگیركردن بۆ ساڵح موسلیم و جەمیل بایك و موراد قەرەیلان دەرچوو



زەنگ

توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە دەركرد.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، لە دۆسیەی كودەتاكەی شەو 17ی شوبات كە لە ئەنقەرە ڕوویدا و بەهۆیەوە 29 كەس گیانیان لە دەستدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ساڵح موسلم دەركرد.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، لەو دۆسیەدا فەرمانی دەستگیركردن بۆ زوبێر ئایدار و ڕەمزی كارتاڵ و هاوسەرۆكی كەجەكە جەمیل بایك موراد و موراد قەرەیلان و باهۆز ئەرداڵ و 48 ئەندام و سەركردەی پەكەكە دەركراوە.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک