زەنگ
ئەمڕۆ سێ شەممە، جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ شەممەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، لە كاتێكدا لە چەند ڕۆژێك دەبێت ئەو نرخەی تۆماركردنەكردووە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 49 دۆلار و 63 سەنت بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ 49 دۆلار و 59 سەنت بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە بودجەی ساڵانەیان لەسەر نەوت دەخەمڵێنرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک