زەنگ
پەروەردەی ڕانییە لە ئاگاداریەكدا داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەكات ڕۆژی یەك شەممە واتە بەیانی سەردانی بەشی وانەبێژبكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارە.
لە ئاگاداریەكی پەروەردەی ڕانییە كە وێنەیەكی بۆ زەنگ نێردراوە تێیدا هاتووە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکەینەوە کەوا ڕۆژی یەک شەممە 20/11/2016 سەردانی بەشی وانەبێژی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی مانگی 4 مامۆستایانی وانەبێژ(محازر).
ئهوهش خراوهتهڕوو، مامۆستايان دەتوانن هەمان ڕۆژیش سەردانی بانقی ڕانیە بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی و لەئێستادا پارە بەردەستە بۆ ئەم مەبەستە .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک