ئاسايشى شاره‌زوور گه‌مارۆى ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعشى داوه‌



زەنگ

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەك چەكداری داعش لە پشتەوەی شاخی شنروێ لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و دژە تیرۆر شەڕیانە.

میدیاكانی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی ئاماژەیان بەوەكردووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە ڕابردودا زانیاریان هەبووە لە بوونی ژمارەیەك چەكداری داعش لە سنوری شارەزوور.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە ئێستادا هێزەكان دەزگای ئاسایش ڕووبەڕووی ئەو چەكدارانە بونەتەوە لەو ناوچەیە.

بەپێی زانیارییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەكەدا بریندار هەیە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک