زەنگ- دەنگی ئەمریكا
بۆمبارانی گه‌ڕه‌که‌کانی باکووری شاری حه‌له‌ب لانی که‌م 20 که‌سی له ڕۆژی شه‌مه دا کوشت، ئوپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت، ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان له ناوچه‌کانی ئوپوزسیۆن له کارکه‌وتوون.
له هه‌مان کاتدا کۆشکی سپی داوای ڕاگرتنی ده‌ست به جێی هێرشه‌کانی سوریای بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌کات، سوزان ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا وتی " هێرشه‌کانی ترسهێنه‌رانه، له دژی نه‌خۆشخانه‌کان و کارمه‌ندانی یارمه‌تیده‌ر به توندترین شێوه مه‌حکوم ده‌کەین، وهیچ پاساوێک بۆ ئه‌و هێرشانه نیه".
کۆشکی سپی به‌رپرسایه‌تی ده‌خاته سه‌ر ڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ی توند و تیژی که‌م بکاته‌وه و یارمه‌تی بکات له باری مرۆڤایه‌تی یه‌وه کۆمه‌ک به خه‌ڵکی سوریا بگات، کۆشکی سپی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌رۆک ئۆباما تێکه‌ڵ به ڕێبه‌رانی دیکه‌ی ئه‌رووپا، و ئه‌وانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئابووری ئاسیا له پێڕوودا کۆبوونه‌ته‌وه که داوا بکه‌ن بومبارانه‌کان ڕابگیرێن.
بۆمبارانی شه‌مه ڕۆژێک دوای هێرشه‌ک ئاسمانیەكان دێت که نه‌خۆشخانه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌بی کرده ئامانج ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت، هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له کار که‌توون له به‌ر ئه‌و بۆمبارانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام بووه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک