جیهان چاوەڕێی قسەی ئەم ژنە مردووە دەكات



زەنگ

ڤانگا، ناوی ئەو ژنە جادوگەرەیە كە 20 ساڵ پێش ئێستا مردووە و جیهانی سەرقاڵكردووە بەپێشبینی و قسەكانی خۆی.

بابا ڤانگا، ژنیكی فالچی بولگارییە، 20 ساڵ پێش ئێستا مردووە و لە ماوەی تەمەنیدا چەند پێشبینیەكی ڕوودانی ڕووداوی جیهانی كردبوو، سەرجەمیشیان وەك خۆیان هاتونەتە دی و ڕویانداوە.

ڤانگا، سەرەتا پێشبینی ئەوەی كردبوو كە دوو تاوەره‌ گەورە بازرگانییەكەی ئەمریكا هێرشیان دەكرێتە سەر، ئەوەبوو لە 11ی سێپتێمبەری ساڵی 2001 هێرش كرایە سەر ئەو دوو تاوەرە، هەروەها پێشبینی ڕوودانی تسۆنامی كردبوو ئەویش بە هەمان شێوە.

ئەو ژنە فاڵچیە بولگاریە، پێش مردنیشی پێشبینی هاتنی ڕێكخراوی داعیشی كردبوو، ئەویش بە هەمان شێوەی ڕوویدا، هەروەها پێشبینی ئەوەشی كردبوو كە دۆناڵد ترامپی، كاندیدی دەرچوو بۆ سەرۆكی ئەمریكا نابێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

ئەوەی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە و قسە و پێشبینییەكانی ئەو ژنە فاڵچیەیە كە هەموانی سەرسام كردووە و چاوەڕێی ئەوە دەكرێت كە ڕووداوێكی مێژوویی لە ئەمریكا ڕووبدات و پێشبینیەكەی ڕاست دەرچێت بۆ نەبوونی ترامپ بە سەرۆكی ئەمریكا.




بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک