پارتی وەڵامێكی توندی گۆڕانى دایەوە، نه‌وشيروان مسته‌فاش ئاگادار ده‌كاته‌وه‌



زەنگ

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی دەڵێت، هەر كەس و لایەنێك دەیەوێت بەغداد ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكان بكات با لەم وڵاتە دەرچێت، ئەوەش وەك وەڵامێكە بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، ئومێدەوارم بۆچوونەكەی ئارام شێخ محەمەد، تەنیا هیی خۆی بێت، چونكە ئەم بۆچوونە لەناو جەماوەری كوردستاندا جێی نابێتەوە، هەر بزاڤ و حزبێكیش ئەم بۆچوونەی هەبێت، دەبێ لەناو ئەم میللەتە بار بكات.

ئەدهەم بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئومێدەوارم بۆچونكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆچونی نەوشیروان مستەفای ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان و سەركردەكانی تری ئەو بزووتنەوەیە نەبێت، خۆشیان لەو بۆچوونە بێبەری بكەن و تەنیا بۆچوونی خۆی بێت، چونكە ئەمە بۆچوونێكی زۆر شازە.

وتوشیەتی "نابێ هیچ بزاڤ یان حزبێكی كوردی بۆچوونێكی وا دەرببڕێ، چونكە ئەمە بۆچوونی عەرەبە شۆڤێنییەكان بووە بە درێژایی مێژوو لەو رۆژەوەی خاكمان دابەش كراوە".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک