ترامپ یەكەم هەنگاوی نا



زەنگ

لە یەکەم هەنگاویدا بە دەستنیشان کردنی دوو کەسایەتی سەرەکی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەستپێشخەرییەکی ئاراستەی کۆمارییەکان کرد.

ترامپ هەر یەكە لە ڕێنس پریباسی، کۆماری وەکو بەڕێوەبەری کارمەندانی کۆشکی سپی و هەروەها ستیفن بێنن، وەکو ستراتیژ داڕێژ و ڕاوێژکاری باڵا دیاری كرد.

پریبەس کە ئەم هاوینە لە کۆنگرەی کۆمارییەکاندا ڕەخنەی توندی لە ترامپ گرت سەرەڕای هەندێک ڕەخنەش لە خودی پارتەکە، کەسایەتییەکی بەناوبانگی کۆمارییەکانە و پەیوەندییەکی نزیکەی هەیە لەگەڵ پۆڵ ڕایەنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

پریبەس لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند، زۆر خۆشحاڵە بەو دەستنیشان کردنەی سەرۆکی هەڵبژێردراو، ئومێدەخوازە بتوانێ خزمەتی وڵات بكات.

ڕۆژی یەک شەممە ترامپ ڕایگەیاندـ سیڤ و ڕێنس ڕێبەرانی زۆر لێوەشاوەن کە لە میانەی هەڵمەتەکانماندا پێکەوە کاری باشیان کردو بەرەو سەرکەوتنێکی مێژووییان بردووە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک