زەنگ
فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانیەکانی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش لە موسڵ و حەویجەوە گەڕاونەتەوە بەرەو گوندە کوردستانیەکانی دیالە.
ئەبو مونتەزر، فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لەپارێزگای دیالە، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، لەچەند رۆژی رابردوودا هێزەکانمان هێرشیانکردووەتە سەر چەند ناوچەیەک، کەژمارەیەک چەکداری داعشی لەو چەکدارانە تێدا بووە کەلەموسڵ و حەویجەوە گەراونەتەوە.
دەوروبەری دەریاچەو زنجیرە چیای حەمرین و ناوچەی نەدای نزیک ناحیەی مەندەلی پارێزگای دیالە لەو ناوچانەن کە لەئێستادا ژمارەیەک چەکداری گەڕۆکی داعشیان تێدایە، ئەو چەکدارانە ناوبەناو پەلاماری پێشمەرگە و سوپای عێراق دەدەن.
دەربارەی ژمارەی چەکدارەکانی داعش لەناوچەی نەدای سنوری حەمرین، ئەبو مونتەزر وتی "ناوچەی نەدا 80 بۆ 90 چەکداری داعش و حەمرینیش نزیکەی 65 چەکداری تێدایە."
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک