شەش كورد لە سێدارە دران



زەنگ

شەش زیندانی کورد کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر سزای لەسێدارەدانیان بە سەرداسەپابوو، لە زیندانی ناوەندی ورمێ لەسێدارەدران.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، شەش زیندانی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەهۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپابوو لە زیندانی ناوەندی ورمێ لەسێدارەدران.

ئەو بەندكراوانە بە ناوەكانی کەریم قوڵی زادە،  مەحکوم بیژەن،  عارف ئیسماعیلی،  ناسر حسێنی،  فەرەخ عابدینی و جەواد ئەسغەری.

ئەو شەش بەندکراوە کوردە لە چەند رۆژی رابردوو دا بە مەبەستی جێبەجی کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک