پەیامنێرێكی كورد بەشداری هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی جیهان دەكات



زەنگ

ئەمساڵ لە ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی باشترینەکانی فیفا بۆ ساڵی ٢٠١٦، چیا فوادی پەیامنێری ناسراوی تۆپی پێ لە شاری سنە، لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادە دەبێت.

ئەو ڕێوڕەسمە لە ناوەڕاستی مانگی كانونی دووەم لە بنکەی سەرەکیی فێدراسیۆنی جیهانی لە شاری زۆریخ لە وڵاتی سوویسرا بەڕێوەدەچێت و باشترین یاریزانەکانی ژن و پیاوی ساڵ، باشترین ڕاهێنەری ژن و پیاوی ساڵ، باشترین گۆڵکاری ساڵ، باشترین فێدراسیۆن، باشترین یاری و یانەی هەڵبژێردراوی ساڵ دەست نیشان دەکرێت.


چیا فوادی، خەڵکی شاری سنەیە و سەرنووسەری ماڵپەڕی بەرنامەی "٩٠"ە، کە ئەو بەرنامەیە زۆرترین بینەری هەیە.

ناوبراو زیاتر لە ١٢ ساڵ پێشینەی کاری بەردەوام لە بواری ڕۆژنامەوانیی لە بواری خۆیدا هەیە و هەروەها شارەزای باڵای ئەندازیاریی ئاوەدانییە.

گەورەترین شانازی لە ژیانی هەر یاریزانێکدا بە دەست هێنانی ناوبانگی وەک باشترین یاریزانی جیهان و تۆپی ئاڵتوونییە و هەتاکوو ئێستا قاڕەی ئاسیا نەیتوانیووە ئەو ناوبانگە بەدەست بێنێت.





بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک