یەكگرتوو هێرشی كردە سەر دەسەڵاتی كوردی و پارتی



زەنگ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان هێرش دەكاتە سەر دەسەڵاتی كوردی و دەڵێت، ئەوەی ئەوان بە هاولاتیانیان كردووە، جولەكە بە فەلەستینی نەكردووە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە بابەتێكدا نوسیویەتی "ئەوەی دەسەڵاتی کوردی بەهاووڵاتیەکانی دەکات جولەکە بەفەلەستینیەکانی نەکردوە".

دەقی نوسینەكەی ئەبوبەكر هەڵەدنی:
ئەوەی دەسەڵاتی کوردی بەهاووڵاتیەکانی دەکات جولەکە بەفەلەستینیەکانی نەکردوە؟ کەسایەتیەکی ناوداری کوردستان بۆی گێڕامەوە لەئەردەن وەزیری گەیاندن (مواصلات)ی كەرتی غه زەی بینیوه و ووتویەتی لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل وجولەکە دوژمنی سەرسەختمانن وحەفتاساڵ زیاترە شەڕی یەکتری دەکەین، بەڵام جولەکە سێ شتمان بەرامبەر ناکات:
۱/قەت برسیمان ناکات.
۲/دەستریژی شەرەف ناکاتە سەرئافرەتەکانمان بەتایبەت لەزیندانەکاندا.
۳/هەرگیز نائومێدمان ناکات بۆدروست کردنی دەوڵەتی فەلەستینی.
بەڵام دەسەڵات وحکومرانیە سەرەڕۆکەی هەرێم هەرسێ سیاسەتە چەپەڵەکە بەرامبەر هاووڵاتیە پشوودرێژەکانی خۆی پیادە دەکات،ئەوەتا حکومەت وئەوزل حزبانەی دەرامەتی کوردستانیان تاڵان کردوە چێژ لەبرسی کردنی هاوڵاتیەکانی خۆی دەبینی وبەردەوام برسیان دەکات .
لەشەڕی ناوخۆ ولەزیندانە نهێنیەکان دەستدرێژی ناموسیان کردۆتە سەرنەیار ورکابەرەکانیان ولەم ڕوەوە دەیان چیرۆکی ناخ هەژێن هەن ونوسەری ئەم پەیڤە کورتانە هەندێک لەوانە دەناسم.
جگەلەسەپاندنی یاساشکێنی ودەسەڵاتی مافیایانەیان ودزینی سامانی گشتی بەردەوام هاونیشتیمانیانی خۆی ڕۆژ بەڕۆژ نائومێد دەکات،وای لێ هاتوە متمانەی بەگۆڕانکاری وئیسڵاح وهەڵبژاردن وسندوقی دەنگدان نەمێنێت تەنانەت گیانی هۆگری وئینتیمای مرۆڤی کوردیان کوشت.
بۆیە جێی خۆیەتی فشارەمەدەنیەکانمان چڕبکەینەوە بۆکۆتایی هینان بەم گاڵتەجاڕیەی دەسەڵاتداران کەبەردەوام خەونەکانمان لەباردەبەن ومێژووی گەلێکی ستەمدیدەیان لیخن کردوە.
ئەبوبەکرهەڵەدنی 15/11/2016

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک